ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان -هەولێر

رۆژی چوارشەممە، 6ی شوباتی 2019، مەبەستی پیرۆزبایكردن لە ساڵیادی راگەیاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان. وەفدێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان بە سەرۆكایەتی د. كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتە ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێ كەمال شاكر سكرتێری پێشوی كۆمیتەی ناوەندی و شاندی یاوەریان سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد، لەم دیدارەدا جگە لە پیرۆزبایی بارودۆخی هەرێم و عێراق باسی لێوەكراو كۆكیش بوون لەسەر هەرچی زووە حكومەتی هەرێم دابمەزرێ‌ و ئەو كۆسپ و ناكۆكیانە وەلا بنرێن كە بوونەتە هۆكاری دواخستنی و پێویستە حكومەتی داهاتووش هەموو هەوڵێكی چڕكاتەوە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و باشكردنی بارودۆخیان.