ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی- تایبەت بە ڕێگای كوردستان

لە سەر كێشەیەكی خێزانی لە شاری كەركوك باوكێك كوڕەكەی خۆی دەكوژێت.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە شاری كەركوك باوكێك كوڕەكەی خۆی دەداتە بەر چەقۆ ودەیكوژێت.

گوتیشی:كوڕە كوژراوەكە ناوی (وەلید جەبار)ە وهۆكاری كوشتنی لە لایەن باوكییەوە بۆ دروستبوونی شەڕو دەمەقاڵی خێزانی دەگەڕێتەوە بەڵام تاو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كا ئاخۆ باوكەكە لە لایەن هێزە تەناهییەكانی كەركوكەوە دەستگیر كراوە یاخود هەڵهاتووە ودەستگیر نەكراوە.