ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد- رێگای كوردستان

سەرۆكی رێكخراوێكی ژینگەیی لەگەرمیان، باس لە زیاد بوونی رێژەی بەراز دەكات و دەڵێت "بەراز لەگەرمیان بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادی كردوە و بۆتەمەترسی بۆسەر كەرتی كشتوكاڵ".

ئیبراهیم زەریف، سەرۆكی رێكخراوی ژینگە پارێزی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7 ی شوباتی 2019 ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، زۆری بەراز بۆتە مەترسی بۆسەر كێڵگە كشتوكاڵیەكانی گەرمیان و هیچ بەربەستێكیش نیە بۆ دورخستنەوەیان.

گووتیشی، وامان لێهاتووە بڵێن مەگەر نەتەوە یەكگرتوەكان رزگارمان بكات لە بەراز.

ئەوەشی خستەروو، ئەوان وەك ژینگە پارێزانی گەرمیان داوا كووشتی بەراز ناكەن ،بەڵام رێژەكەی هێندە زۆر بوە باس ناكرێ.