ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد 

بەپیی راگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، چەند تاوانبارێك بەهۆی دزی و رێگری و كەسێكیش بەهۆی چەكی بی مۆڵەتەوە سزادران. 

وێنەیەكی راگەیەندراوە بە رێگای كوردستان دراوەهاتووە، پاش ئەوەی لە رێككەوتی 8/4/2018 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا دوو تاوانبار بەناوەكانی(ایهاب جمعە مجید لە دایك بووی1983 دانیشتووی ناحیەی كنعان سەر بە پارێزگای دیالە+لیپ عماد كریم لە دایك بووی1993 دانیشتووی ناوچەی(گڵەی)ی قەزای خانەقین)بە تۆمەتی رێگە گرتن و وەرگرتنی پارە لە شۆفێری بارهەڵگرەكان لە سنووری ناحیەی جەلەولا دەستگیربكەن و ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

پاش ئەوەی بەڵگەی تەواو خرایە بەردەستی بەرێز دادوەری لێكۆڵینەوەو دانپێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەكانیاندا. 

سەرەنجام رۆژی6/2/2019 لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە پێی ماددەی(260)ی س،بۆ هەر یەكەیان سزای (3)ساڵ زیندانی بەسەریاندا سەپێنرا.

دواتر هەر دوو تاوانباری سزادراو بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.

هەروەها لە لایەكی ترەوە لە چەند رۆژی ڕابردوودا تاونبارێكی دیكە بەناوی(حازم محمد اسماعیل عباس)بەڕەگەز عەرەب و لە دایك بووی(1978) و دانیشتووی گوندی(باریكە)ی ناحیەی قۆرەتوو بە پێی ماددەی(21)ی یاسای چەك دەستگیركراوەو لە بەرواری6/2/2019لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بە یەك ساڵ زیندانی لە گەڵ وەستانی سزاكەی سزادراوە.

ناوبراو چەكێكی كڵاشینكۆفی بێ مۆڵەت و بڕی(275)فیشەك و لولەیەكی (BKC) پێ گیراوەو دواتر بە پێی تایبەتمەندی و لە سەر بڕیاری دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان چەك و تەقەمەنییەكان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.