ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان-گەرمیان

پاش پڕكردنەوەی فۆرمی تایبەت بە یەكەی نیشتەجێ بوون لەلایەن مامۆستایانی گەرمیانەوە، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایان باس لەوەدەكا، پڕكردنەوەو گەڕانەوەی ناوەكان بۆیەكەی نیشتەجێ بوون نیە، بەڵكوو بۆدڵنا بوونە لەخاڵ و ناوەكان .

ئەمڕۆ یەك شەممە 10ی شوباتی 2019 ، ژمارەیەك لە مامۆستایانی گەرمیان، (رێگای كوردستان) یان لەوە ئاگادار كردەوە، ماوەی 4رۆژ دەبێ فۆرمەكانیان گەڕاندۆتەوە بۆ یەكێتی مامۆستایان كە بۆ مەبەستی سود مەند بوون لە یەكەكانی نیشتەجێ بوون پڕ كرابوە و واراگەیەنراوە هەركەس 20 خاڵی كەمتر بێ سودمەند نابێ لەیەكەی نیشتەجێ بوون.

ئازاد حەسەن، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" پاش ئەوەی بڕیاری دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون درا بۆ مامۆستایانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، پاشتر لەرێگەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە فۆرم بەسەر مامۆستایاندا دابەشكرا بۆئەوەی بزانرێ هەر مامۆستایەك چەند خاڵی هەیە و تاچەند مافی ئەوەی دەبێ سود مەند بێ لە وەرگرتنی زەوی یاخود بە پێچەوانەوە .

گووتیشی" پاش پڕ كردنەوەو گەڕانەوەی ناوەكان وا لەیەك دراوەتەوە كە ناوەكان بۆ وەرگرتنی زەویە، بەڵام بۆدڵنابوونە لەناوەكانیان و خاڵەكانیان.

ئەو لێدوانەی سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكاتێكدایە كە وا لەیەك درابووە هەر مامۆستایەك كەمتر لە 20 خاڵی هەبێ زەوی یەكەی نیشتەجێ بوونی پێ نادرێت.

پاش پێدانی مۆڵەت بەدەستەی وەبەرهێنان لە ئێستادا كارەكانی دروستكردنی هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون بۆمامۆستایانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لە دەروازەی كەلار دەستی پێكردوە.