ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان

ئەفسەرێكی پۆلیسی خانەقین، وردەكاری هێرشی داعش بۆسەر خالێكی پشكنینی لیوای 8ی سنوری دیالە راگەیاند.

یادگار محەمەد ، ئەفسەری پۆلیسی خانەقین، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی 2ی 2019 بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، درەنگانێكی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە سنوری شارۆچكەی خانەقین هێرشیان كردە سەر لیوای 8ی پاسەوانی سنوری دیالە ، بەڵام چەكدارانی لیواكە كە زۆرینەی رەهایان كوردن لێان هاتنەدەست.
گووتیشی" لە ئاكامی ئەو شەڕەش پۆلیسێكی لیواكە كەخەڵكی كەلارە بەناوی (مەجید حەسەن) گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی خستە روو، ئەوە یەكەم هێرشی داعشە بۆسەر لیواكەیان لەمساڵدا.