ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: 5 people, people standing, tree, wedding and outdoor

بڕیار محەمەد

 

لە بەرامبەر جیاكردنەوەی پشكی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەهەشتی كەلار-ی تایبەت بە مامۆستایان،ئەمرۆۆ بەشێك لەمامۆستایانی شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەبەردەم دادگای بەرای كەلار گردبونەوە

نەبەرد ئەحمەد، وەك یەكێ لەمامۆستایانی ناڕازیی بۆ (رێگای كوردستان ) ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ 13/3/2019 لە دادنووسی كەلار، هۆشدارییەكم ئاڕاستەی سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد و داوام كردووە بڕیاری جیاكردنەوەی پشكی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەهەشتی كەلاری تایبەت بەمامۆستایان هەڵبوەشێنێتەوە".

گوتیشی: "جیاكردنەوەی پشكی مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەهەشتی كەلار بەدەرە لە ڕێنماییەكان و نادادییەكی گەورەیە بەرامبەر بە مامۆستایانی پەروەردە، چونكە هەندێك لەو مامۆستایانە بە 12 خاڵەوە بوونەتە خاوەنی خانوو لەكاتێكدا مامۆستا هەیە لەسلكی وەزارەتی پەروەردە بە 22 خاڵەوە خانوو وەرناگرێت".

 

ئاماژەی بەوەشدا "پاش ئەوەی هۆشدارییەكەمان گەیشتە لقی گەرمیانی یەكێتی مامۆستایان، چاوەڕێ دەكەین بڕیارەكە هەڵبوەشێننەوە، بەپێچەوانەوە لەدادگای كارگێڕی سلێمانی سكاڵا تۆماردەكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە".

 

پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەهەشتی كەلار بریتییە لە 2 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كە 398 یەكەیان شوقەیە و لەم ڕێژەیە 200 خانووی دراوە بە مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

 Image may contain: 3 people, people standing, suit and wedding