ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی ( عێراق ـ هەڵەبجە) دەركرد.

رۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2019 ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ھەردوو حكومەتی ھەرێم و بەغدا ڕەزامەندیان دا بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی عێراق-ھەڵەبجە.

 سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاشیگەیاند، لە دوای پشووەكانی نەورۆز وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم و بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە دەست بە ڕێكارەكانی تۆماركردن دەكات.