ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 Related image

بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوبەرایەتیەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە ڕۆژی ١٥ی ئازار تا ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ڕێگەنەدرێت لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ماسی ڕاو بکرێت.