ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شه‌بیب ـ ڕێگای كوردستان

له‌به‌ر خراپی ڕێگای نێوان كه‌لارـ سلێمانی، بانگی سه‌ڵاح كوێخا وقوباد تاڵه‌بانی ده‌كرێت بۆ بینینی .

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، 4ی نیسانی 2019، له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌سه‌ره‌كی كه‌لارـ سلێمانی كه‌ به‌ڕێگای مه‌رگ ناسراوه‌ و زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕوو ده‌دات، ناوی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گه‌وره‌ی نوسراوه‌.

نوسینی ناوی ئه‌و دوو به‌ر په‌رسه‌ ، ئاماژه‌یه‌ بۆ بانگهیێشتكردنیان بۆ بینینی ئه‌و كێشه‌ و گرفت و خراپ بوونه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ هه‌یه‌ و شۆفێران و هاوڵاتیانی بێزار كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك مامۆستاش به‌و كاره‌ هه‌ستاون.