ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد- رێگای كوردستان

سبەی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ،هاوشێوەی ناوچەكانی تری كوردستان، هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بەرێوەدەچێت.

فەریدەون عەبدولرەحیم، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە لەگەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" سەرباری پێكهێنانی تیمی جێگیر لەمەڵبەندە تەندروستیەكانی شارۆچكەو شارەدێكانی گەرمیان(67) تیمی گەڕۆك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی ماڵ بەماڵ بگەرێن.

گووتیشی" هەڵمەتەكە لە سبەینێ وە 7 نیسانی 2019 دەست پێدەكات تاكۆتای هەفتەكە بەردەوام دەبێ.

ئەوەشی خستەروو" منداڵی تەمەنی 1 رۆژ بۆ پێنج ساڵ دەگرێتەوە.