ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد - گەرمیان

پاش ئەوەی لەكۆتای ساڵی 2018دا ، وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا زەوی كەمتر لە 100 مەتر نەكرێتەخانوو، ئەوبڕیارە بازاڕی زەوی وخانوفرۆشانی لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان وەستاند و زیانی بە نەدار و هەژاران گەیاند، حكومەت ئێستا پیچداچونەوەی بەو بڕیارەدا كردوەوی زەوی وخاتنووفرۆشانی ئاگاداری كردۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 5ی نیسانی 2019 ، سابیر عەزیز، نوێنەری زەوی وخانووفرۆشانی شارۆچكەی كەلار، بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند " پێشتر تا هەفتەیەك پێش ئێستا بڕیارێكی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرا ، بەپێی ئەو بڕیارە ریگەنەدەدرا خەڵكی زەوی 100 مەتر بكاتە خانوو،بەڵام ئێستا گۆڕانكار وكار ئاسانی لەو بڕیارەدا كراوە.

گووتیشی،" گۆڕانكاری لەو بڕیارەكراوە 100 مەتری 10 بە 10 واتە زەویەكە پانی و دریژی كە 100 مەتر بێت رێگەدەدرێ بكرێت بەخانوو.

زیاتر گووتی، ئەگەر پانی زەوی لە 6 مەتر كەمتر نەبێ بۆئەوەش رێگەدەدرێ.

ئەوەشی خستەروو، رێگای كوردستان درێعی نەكرد لە ورواژاندنی پرسەكە وەك یەكەم میدیا.