ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكی بە تۆمەتی كوشتن، دزی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.

 رۆژی شەممە 6ی نیسانی 2019 عەمیدی ماف، عەبدولقادر محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا لە شاری هەولێر چەند تۆمەتبارێك بە تۆمەتی كوشتن، دزی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.

 

١- کوشتن

تاوانبار (د. ک. ا) ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ

تاوانبار (پ. م. م) ڕه‌گه‌ز ئافرەت (٣٨) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌‌ هه‌ڵسابوون به‌ کوشتنی هاوڵاتیه‌ک به‌ ناوی (فه‌رهاد برایم سمایل) له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گه‌ڕه‌‌کی هاوکاری

تاوانباران به‌ندن‌‌ به‌پێی ماده‌ (٤٠٦) له‌ (ی.س.ع)

  

٢-دزی

تاوانبار (ع. ا. ک) ته‌مه‌ن (٢٣) ساڵ 

تاوانبار (ع. ک. ع) ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌‌ له‌ ڕێکه‌وتی (٨/١/٢٠١٩) هه‌ڵسابوون به‌ دزینی بڕێکی زۆری پاره‌و کارت له‌ تیم مارت و گه‌ڕه‌که‌کانی لاوان و نوسه‌ران

تاوانباران به‌ندن‌‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ (ی.س.ع)

  

٣-دزی

تاوانبار (د. ق. س) ته‌مه‌ن (٤٤) ساڵ 

ئه‌م تاوانباره‌ له‌ ڕێکه‌وتی (١٠/٢/٢٠١٩)هه‌ڵسابوو به‌ دزینی بڕێکی زۆری‌ پاره‌ له‌ شاری هه‌ولێر

تاوانبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٦) له‌ (ی.س.ع)

 

٤-دزی

تاوانبار (ک. ر. م) ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ 

تاوانبار (هـ. ج. س) ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ

تاوانبار (ع. ن. ع) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی (٥) ئۆتۆمبێل له‌ جۆری کیا بارهه‌ڵگر له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ٥ی حه‌سارۆک ئاوێنه‌ی شار و شارۆچکه‌ی شاوێس

تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده‌ (٤٤٦) له‌ (ی.س.ع)

 

٥-دزی

تاوانبار (س. خ. ی) ته‌مه‌ن (٢١) ساڵ

ئه‌م تاوانباره‌ له‌ ڕێکه‌وتی (١٥/٣/٢٠١٩) هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی دزی کردن له‌ چوار ماڵ دزینی و بڕی (٧٥٠٠ $ ) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریکی

تاوانبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ (ی.س.ع)

 

٦-دزی

تاوانبار (م. ع. م) ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ 

تاوانبار (ع. م. ر) ته‌مه‌ن (٣٠) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانین، هه‌ڵسابوون به‌ تاوانی دزی کردن و فێڵ کردن له‌ هاوڵاتیان له‌ کاتی گۆڕینه‌وه‌ی دراو و ژماردنی پاره‌ له‌ نێو بازاڕی شاری هه‌ولێر.

تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده‌ (٤٤٦) له‌ (ی.س.ع)

  

٧- دزی

تاوانبار (م. ع. م) ته‌مه‌ن (٣٣) ساڵ

ئه‌م تاوانباره‌‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری کیا بارهه‌ڵگر له‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌

تاوانبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٦) له‌ (ی.س.ع)

 

٨-دزی

تاوانبار (ت. ڕ. ا) ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ

تاوانبار (ش. ا. س) ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌‌ هه‌ڵسابوون به‌ دزینی دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (بی ئێم و مازدا) له‌ فاملی مۆڵ و پاڕکی شانه‌ده‌ر

تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ (ی.س.ع)

  

٩-دزی

تاوانبار (ص. ع. ع) ته‌مه‌ن (١٥) ساڵ

ئه‌م تاوانباره‌‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی زێڕ و پاره‌ له‌ ٦ ماڵ له‌ ئاڵتون سیتی

تاوانبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٦) له‌ (ی.س.ع)

 

١٠-دزی

تاوانبار (ش. ت. ح) ته‌مه‌ن (٣٤) ساڵ

ئه‌م تاوانباره‌‌ هه‌ڵسابوو به‌ دزینی زێڕ و پاره‌و ماتۆرسکیل له‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌

تاوانبار به‌نده‌ به‌پێی ماده‌ (٤٤٣) له‌ (ی.س.ع)

 

١١-ماده‌ی هۆشبه‌ر

تاوانبار (ع. ع. ح) ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ

تاوانبار (گـ. ا. ط) ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ

تاوانبار (کـ. ا. ا) ته‌مه‌ن (٤٠) ساڵ

تاوانبار (هـ. ا. ا) ته‌مه‌ن (٣٨) ساڵ

تاوانبار (ف. ا. ح) ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ

ئه‌م تاوانبارانه‌‌ له‌ کاتی ده‌ستگیرکردنیان بڕێکی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌لا بووه‌

تاوانباران به‌ندن به‌پێی ماده‌ (١٤) یاسای مادە هۆشبه‌ره‌کان