ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قەشقۆڵی ونزیک بەنداوی دوکان دەنگێک دەردەچێت کە سەرنجی هاوڵاتیان رادەکێشێت و ترس و دڵەراوكێ‌ درووست دەكات بەڕێوەبەری بەنداوەکەش روونکردنەوە دەدات.

محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند " ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌مشه‌و له‌نزیك به‌نداوی دوكان-ه‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وایه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌ له‌ بێل ماوس-ه‌كه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه".

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان وتیشی: ئه‌و ده‌رچه‌یه‌ی ئاوه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، 900 مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ یه‌ك چركه‌دا ئاو ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌و ئه‌و ده‌نگه‌ش ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وایه‌و كاتێك ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌واكه‌دا ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌رده‌كات .

رونیشیكرده‌وه‌، هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌ و دانیشتووانی قه‌زای دوكان نییه‌، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ ده‌رده‌چێت له‌ ده‌رچه‌ی بێل ماوس-ه‌كه‌وه‌، زیاتر به‌ ئاراسته‌ی دوكانی خواره‌وه‌ ده‌بیسترێت، بۆیه‌ به‌نداوه‌كه‌ سه‌لامه‌ته‌ و هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌ و ده‌رچه‌كانی نییه‌ بۆیه‌ داواشی له‌ كه‌ ناڵه‌ كانی راگه‌یاندن كرد به‌ گیانی به‌ رپرسیاریتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن ترس ودڵه‌راوكێ دروست نه‌كه‌ن.