ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان-كەلار

دەزگای ئاران لە شارەدێی رزگاری سەربەشارۆچكەی كەلار لە زنجیرە كۆرێكدا تاوانی ئەنفال بەقوتابیانی زێدی ئەنفال واتا شارەدێی رزگاری دەست پێكردوە. ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی نیسانی 2019، لەسەر هەمان پرس كۆرێكی بۆ مامۆستا(دلێر كەریم) نوسەرو چالاكی ئەنفال و ئەندامی حزبی شیوعی كوردستان سازدا.

پشتیوان رەوف ، بەرپرسی سەنتەری چالاكی ئاران لە شارەدێی رزگاری سنوری ئیدارەی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند " بەگرنگمان زانی پێش یادی ئەنفال ، گەورەی ئەو تاوانە بەنەوەی نوێ و قوتابیانی ئامادەیەكان ساز بكەین لەسەر مەزاری ئەنفالكراوان.

گووتیشی" ئەمڕۆ بۆ( دلێر كەریم )نوسەرو چالاكی بواری ئەنفال كۆرێكمان سازكردوەو رۆژانی پێشتریش زنجیرە كۆرێكمان سازداوە .

دلێر كەریم ، نوسەرو چالاكی بواری ئەنفال، ئەمڕۆ یەك شەمە 7ی نیسانی 2019 بۆ (رێگای كوردستان) ئاماژەیدا"لەسەرداوای دەزگای ئاران ، كۆرێكی لەسەر پرسی ئەنفال بۆ قوتابیانی ئامكادەیەكی شارەدێی رزگاری ناسراو بە زێدی ئەنفالكراوان ئەنجامدا.

گووتیشی" ناوێكی دیاری كراوم دیاری نەكرد بۆ ناونیشانی كۆڕەكەم، بەڵام بە پێویستی دەزانم هەنگاوەكان بەو ئاراستەبنرێن كەخەمی ئەنفال لەخەمی كۆمەڵێكەوە بكرێتەخەمی گشتی.

نوسەری بواری ئەنفال ،دلێر كەریم سەرباری ئەوەی بەشێك لەكەس و كاری بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتن ،هاوكات خاوەنی كۆمەڵێ كتیێب و لێكۆڵینەوەیە لەسەر ئەنفال، ئەندامێكی كاری حزبی شیوعی كوردستانە.

Image may contain: 13 people, people standing and outdoor