ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری‌ تەندورستی حكومەتی هەرێم پەیامێك ئاڕاستەی‌ دایكان و باوكان دەكات و دەشڵێت: هەڵمەتی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و منداڵانی‌ تەمەن خوار (5)ساڵ دەگرێتەوە.

رۆژی یەكشەممە 7ی نیسانی 2019 د.ڕێكەت حەمەڕەشید وەزیری‌ تەندروستی‌ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتی كوتان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستی پێكردوە، هەڵمەتەكەش 5 ڕۆژ دەخایەنێت.

ناوبراو گوتیشی‌: لەهەڵمەتەكەدا دوو هەزار و 23 تیم بەشداری دەكات، هەر تیمێك دوو كارمەندی تەندروستییە و 407 سەرپەرشتیار هەیە، منداڵانی‌ پێنج ساڵ واتە لەیەك ڕۆژەوە تا 5 ساڵ دەگرێتەوە، داوا لە هاوڵاتیان و دایكان و باوكان دەكەین هاوكاری تیمە تەندروستییەكان بن و ماڵ بەماڵ تیمەكان دەگەڕێن، هاوكات لەهەموو بنكە تەندروستییەكانیش ئەو هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت.