ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی پردە ئاسنینەکەی پردێ، رێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر داخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2019، مەروان عانی لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بەمیدیاكانی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتژمێر 8ی بەیانی، هاتوچۆی نیوان کەرکوک و هەولێر لەسنوری ناحیەی پردێ راگیرا، بەمەبەستی کاری نۆژەنکردنەوەی پردە ئاسنینەکە.

مەروان عانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پرۆسەی چاککردنەوەی پردەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەشدا رێگەکە بەداخراوی دەمێنێتەوە".

وتیشی: هاووڵاتیان دەتوانن رێگەی دوبز بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن بەرەو شاری هەولێر.