ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ دوا رۆژی ئەو شەپۆلە بارانبارینەیە کە چەند رۆژێکە روویکردۆتە ناوچەکەو بۆتە مایەی دروستبوونی لافاو لە چەندان شوێن.

ماڵپەڕی جیهانی ئەکوایزەر www.accuweather.com ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ دوو شەممە دوارۆژی ئەو شەپۆلە بارانبارینەیە کە سەرتاسەری هەرێمی گرتۆتەوەو لەناوچەکانی سلێمانی بۆتە مایەی دروستبوونی لافاو لە چەندان شوێن و بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەکانی ناوچەکە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سێ شەممە و رۆژانی دوایی ئاسمان هەورو ساماڵ دەبێت و ئەگەری بارانبارین تەنها لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەکرێت و ئەو کەشە بەو شێوەیە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.