ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كورستان

لە ھەولێر گەنجێكی بەھۆی ھەڕەشەكردنی لە بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر كرا. 

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر راگەیەندراوێكى بڵاوكردەوە كە وێنەیەكی دەست رێگای كوردستان كەتوە تێیدا هاتووە: دوایی ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (ج،ح،م) سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كرد ئاگاداری كردینەوە بەوەی كە كوڕێك بەناوی (م،أ،أ) دانیشتووی شاری هەولێرە هەڵساوە بەدانانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی گوایە زەواج دەكات لەگەل.

هەر لە راگەیەندراوە ئەوەش خراوەتەڕوو: ئافرەتەكە دوایی ئەوەی متمانەیەكی زۆری لای ئافرەتەکە دروست كردووە چەندین وێنەی ئافرەتەكەی گرتووە و هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردووە گەر دەهەزار دۆلاری نەداتێ، بەڵام ئافرەتەكە پارەكەی نەداوەتێ ئافرەتەكە زۆر هۆشیار بووە و سەردانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ هەولێرـ ی كردوو.

دەشڵێتن: دوایی وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لەنووسینگەی منارەی بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دوایی دارشتنی پلانێكی وورد و تۆكمە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و تۆمەتبارەكەش دانی بەتاوانەكانی دانا و مۆبایلەكەی چەندین وێنەی ئافرەتەكەی تێدابوو وەرێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆلینەوەش لەسەر كەیسەكە بەردەوامە.