ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان

زیاتر لەسەرچاوەیەك ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسانی 2019 دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتیەكی بەساڵاچوویان لەنزیك شارۆچكەی خانەقین دۆزیەوە راگەیاند.

عەقید دیار شەوكەت، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین، بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسانی 2019 ، تەرمی هاوڵاتیەكی بەتەمەن لە نزیك ئاوی ئەڵوەن و گوندی یوسف بەگ دۆزرایەوە .

گووتیشی" كەس و كاری قوربانیەكە ماوەی 7 رۆژ دەبێت سكاڵایان لەسەر دیار نەمانی ئەو پیاوە بەتەمەنە كردبوو، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەكە دۆزرایەوە .

ئەوەشی خستەروو، تەرمەكە بۆتوێكاری پزیشكی براوەتە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین .

سەرچاوەیەكیش لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین ، بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرایكرد" تەرمەكە توێكاری پزیشكی بۆ دەكرێ و دەركەوتووە كە لەئاودا خنكاوەو پاشتر براوتە شوێنێكی تر.

گووتیشی،" خانەوادەی قوربانیەكە كوردن هاتونەتە نەخۆشحانە بۆبردنەوەی تەرمەكە.