ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنفال؛ یەکێکە لەو پرۆسە بە کۆکوژییەی کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و بەدیاریکراوی ساڵی ١٩٨٨ ڕژێمی بەعس بەفەرمانی "سەدام حسێن" لە چوارچێوەی ( ٨ )قۆناغی سیستەماتیز ئەنجامدرا، ئەو پرۆسەیە یەکێکە لە مەترسیدارترین پرۆسەکانی بە جینۆسایدکردنی گەلەکەمان، گەلی کوردستان، کە بەدەر لە قڕکردنی وەحشیانە ، ئەنفالکراوان لە کۆقەبرەکانی بیابان و باشوری عێراق و ھەندێ جاریش زیندە بەچاڵکردنیان

ئابووری خۆژین و کشتووکاڵ و ئاژەڵداری داڕمان، لەو ڕێگەیەوە کەوتە لەناوبردن و داڕوخانی گوند و ئاواییەکانی کوردستان، کەلەو ٨ قوناغەدا زیاتر ٤٠٠٠ گوندی ویرانکردو ئەمە جگە لەوەی ھەندێ لە گەڕەک و شارو دێ کە شوێنی چالاکی و خەباتی پێشمەرگایەتی بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە داڕوخێنرا.

لەم بۆنە پڕ خەمناک و یادەوەریە ناخۆشەدا جەخت لەسەر ئەم خالانەی لای خوارەوە دەکەین:

۱. حکومەتی عێراق وەک میراتگری حکومەتەکانی پێشووتری خۆی بەفەرمیی داوای لێبوردن بکات لەگەلی کوردستان و پابەندبێت بە ماددەی ١٣٢ی دەستوری ھەمیشەیی عێراق کە ئاماژە بەقەربووکردنەوەی کەس و کاری قوربانیان دەکات. 

۲. حکومەتی ھەرێم تەواوی ئەو سەرۆک جاش و موستەشارانەی کە داواکراوی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقن ڕادەستی یاسا بکات 

۲.جەخت لە ھەمووارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دەکەین، بە ئاراستەی خزمەتی زیاتری ئەو توێژە قوربانیدەرە. 

۳. کارکردنی جدی و شلگیرانە بۆ گێرانەی ڕوفاتی پیرۆزیی ئەنفالکراوان 

٤. کارکردنی ورد و زانستی و فرە ڕەھەند بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال لە نێو دەوڵەتە جیاجیاکانی دونیا و پەرلەمانەکانیان. 

درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال 

سڵاو لە کەس و کارە شکۆدارەکەیان 

سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی گەلەکەمان

مەکتەبی سکرتاریەتی 

یەکێتی لاوانی کوردستان

١٣/٤/٢٠١٩