ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019/4/14 له‌ گوندی دێبنه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی رزگاری له‌ گه‌رمیان مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ 31 ساڵه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال ده‌كرێته‌وه‌.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ بڕیاری دیاریكردنی رۆژی ١٤ی چواری دا كە بكرێت بە رۆژی یادكردنەوەی تاوانەكانی ئەنفال.

لە رۆژی 14ی 4ی ساڵی 1988 شاڵاوی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن دژی کورد دەستیپێکرد. لە ئەنجامدا و لە هەشت قۆناخدا زیاتر لە 182 هەزار کورد کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێنکران.

ئەنفالی یەک : ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند).

ئەنفالی دوو : لە (۲۲ی ئادار تاکو ۱ی نیسانی ۱۹۸۸ کۆتایی ھات ) ئەم ھێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە.

ئەنفالی سێ : (لە ۷ تا ۲۰ی نیسانی ۱۹۸۸) شاڵاوی ئەنفالی سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە ، گەورەترین و بەرفراوانترین ھێرش و پەلامار بوو لە ساڵی (۱۹۸۸) بۆ سەر کوردستان.

ئەنفالی چوار : ئاوگەی زێی بچووک (لە ۸ی نیسان تاکو ۳ی ئایاری ۱۹۸۸) ھێزەکانی ڕژێم دوای تەواوکردنی تاوانەکانی ئەنفالی سێ کە زۆرترین ژمارەی قوربانی و شوێنبزری لێکەوتەوە.

قۆناغی (ئەنفالی ٥ ، ٦ ، ۷ ) دۆڵی چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندوز لە (۱٥ی ئایاری - ۲٦ی ئابی ۱۹۸۸ ).

ئەنفالی کۆتایی (بادینان) لە (۲٥ی ئاب ـ ٦ی ئەیلولی ۱۹۸۸): لە دای وەستانی شەڕی (عێراق-ئێران) ، دوا شاڵاوەکانی ئەنفال لە (۸ی ئازی ۱۹۸۸) دەستی پێکرد.