ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم ڕۆژێكی‌ ئەم هەفتەیە دەكاتە پشوی‌ فەرمی‌ لەسەرجەم دامودەزگا حكومیەكان.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەمیدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "بەگوێرەی خشتەی پشوەكانی حكومەتی هەرێم، رۆژی‌ چوارشەممەی‌ ئەم هەفتەیە كە دەكاتە 17ی‌ ئەم مانگە، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوی‌ فەرمیە".

ناوبراو راشیگەیاند،"پشوەكە بەهۆی‌ جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدیەكانەوەیە كە سەری‌ ساڵی‌ كوردانی‌ ئێزدیە، لەو ڕۆژەدا ئێزدیەكان ژمارەیەك ئاهەنگ و مەراسیمی تایبەت ئەنجامدەدەن".