ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی- تایبەت بە ڕێگای گوردستان

بە ئامادەبوونە هەر یەك لە حەسەن زەین ئەلعابدین قایمقامی شارۆچكە خورماتوو وعەمید حسێن بەیاتی بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو وبەرپرسی لایەنە سیاسیەكانی شارۆچكەكە لە گۆڕەپانی (سەنتەری گەنجان) یادی تاوانی بەدناوی ئەنفال كرایەوە.

عەلی گەرمكی یەكێكە لە سەرپەرشتیارانی مەراسیمەكە بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند: وەك ڕێزگرتنێك لە قوربانیانی ئەنفالی دەستی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ وكەس وكارە سەر بەرزەكانیان، توانیمان ئەمساڵیش لە چەشنی ساڵەكانی ڕابردوو وەكو كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال نووسینگەی خورماتوو ئەم یادە بە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەرز ڕابگرین.

گوتیشی: ئەو جێگایەی كە مەراسیمەكەمان تێدا ئەنجامدا ، لە ساڵی 1988 ولە كاتی ئەو كارەساتە بەدناوە شوێنی كۆكردنەوەی ئەنفالكراوان بو لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە ،بۆیە یاداشتێكمان دایە قایمامی خورماتوو بۆ ئەوەی ئەو شوێنە بكرێتە مۆنمێنێك بۆ یادەوەریەەكانی ئەو كارەساتە ئەویش لە لای خۆیەوە بەڵێنی ئەوەیدا كە نەك هاوكار بێت بەڵكو هەوڵی جدی بۆ ئەو داواكارییە بدات.