ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی- تایبەت بە ڕێگای كوردستان

لەگەڵ خۆئامادەكردن بۆ یادكردنەوەی كارەساتە بەدناوەكەی ئەنفال لە شارۆچكەی خورماتوو، خۆشنوسێك كە لە هەمان كاتدا ڕۆژنامەنووسیشە خۆبەخشانە كار بۆ بەرز راِگرتنی ئەو یادە دەكات.

عومەر ئاوارە ئەو خۆبەخشەیە كە بەو كارە هەستاوە ،لەو بارەیەوە بە (ڕێگای كوردستان) ڕاگەیاند: وەك ڕێزگرتنێك لە قوربانی كارەساتی بەدناوی ئەنفال وكەس وكارەكانیان ، بڕیارمدا خۆبەخشانەو بەبێ‌ بەرامبەر ولە سەر حیسابی خۆم ئەنفال وئامادەكردنی لافیتەكانی ماتەمینی بنوسمەوە.

گوتیشی: پێویستە هەموو خاوەن پیشەیەكی كورد وەكو خۆبەخش تەنها بۆ ئەو ڕۆژە خۆی تەرخان بكات وخۆبەخشانە كار بكات، چونكە ئەوانەی كە لە سەردەستی ڕژێمی بەعس ئەنفالكران ولە ناوچون هەموویان كەس وكاری ئێمەن وپێویستە وەك وەفادارییەك بەرامبەریان هەموو ساڵێك لەو یادەدا خۆبەخشانە كاریان بۆ بكەین.