ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیار محەمەد

 

پاش زیاتر لە7 مانگ لەهەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 پەرلەمانی كوردستان، تاوەكو ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی پێك نەهێناوە، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت، دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بۆبەش بەشێنە دەگەرێتەوە، و دەبێ خەڵك فشار بكات بۆپێكهێنانی حكومەتی هەرێم.

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، دكتۆر كاوە مەحمود، لەمیانەی چالاكیەكانی 31 ساڵەی تاوانی بەد ناوی ئەنفال، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، " ئێمە لەگەڵ سەقامگیری سیاسین لەهەرێمی كوردستان، ئەوەش بە پەلەكردن دەبێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكمەتی هەرێم".

دكتۆر كاوە مەحمود راشیگەیاند، "دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت پەیوەندی بە بەش بەشێنەی پۆستەوە هەیە نەك بەرنامەی سیاسی حزبەكان، خۆزگە دەخوازین پەیوەندی بە بەرنامەی حزبەكانەوە هەبوایە".

سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، بە پێویستی زانی خەڵك فشار بخاتە سەر لایەنەسیاسیەكان بۆ پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.