ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، كە دەكاتەی جەژنی چوارشەممە سووری كوردانی ئێزدی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتدا پشووە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا كە دەقەكەی لە ماڵپەری فەرمی حكومەت دابەزیووە، رایگەیاند "بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سوورەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكەین. بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان".

سەفین دزەیی راشیگەیاند، "بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین رۆژی چوارشەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەبێتە پشووی فەرمی".