ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەراگەیاندراوێكدا رایدەگەیەنێت، لەپەیوەندیەكدا لە نێوان د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابوری باسی لەوەكردووە كە، ڕۆژی پێنجشەمە كە دەكاتە ڕێكەوتی (١٨/٤/٢٠١٩) موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانكۆكان دابەشدەكرێت.

ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات كە بۆ ئەم مەبەستە داوا لە یەكەی ژمێریاری هەریەك لە زانكۆكان دەكەین ئامادەكاری پێویست بكەن بۆ ئامادەكردنی لیستەكان بۆ ئەوەی لەڕۆژی پێنجشەمەدا موچەی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش بكرێت.