ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بناری قەندیل كە دەكەوێتە حەوزی پشدەرو سەر بە شارۆچكەی قەڵادزێیە، بەهۆی باران بارینی زۆرەوە ژمارەیەک خانووی هاوڵاتیان رووخاون و زەرەرو زیناێکی زۆر بە باخ و مەزرای جوتیاران کەوت.

محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە دوو رۆژی رابردوودا بەشێک لە زەوی گوندی پشتئاشانی بنارەکە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە داڕماوە و له‌ ئاكامدا هەشت خانوی هاوڵاتیانی گوندەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەک لەو خانوانەش بە تەواویی رووخاون".

هەروا روونی كردەوە زۆری باران بارینی ئەمساڵ زیانی زۆری ماددی بە گوندنشینان و تۆڕەکانی ئاو و کارەبا و رێگاوبانەکانی زۆرێک لە گوندەکانی بناری قەندیل گەیاندووە".

ئەوەشی خستەروو، تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل لە هەوڵی چاککردنەوەی رێگاوبان و چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و کارەبای ئەو گوندەدان.

بەدرێژایی سی ساڵی رابردوو هەرێم هاوشێوەی ئەمساڵ بارانبارینی وەک ئەم زستان و بەهارەی بەخۆوە نەبینیووە.