ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی – تایبەت بە ڕێگای كوردستان

لەگەڕەكی كوردستان(فەیلەق)ی كۆن گەنجێك نەنكی خۆی دەكوژێت ودواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە(ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لەگەڕەكی فەیلەقی شاری كەركوك گەنجێك بەچەقۆ نەنكی خۆی كە لە دایكبووی 1956 كوشت.

گوتیشی:- لەكاتی هەڵهاتنی ئەو گەنجە لە لایەن خاڵێكییەوە تەقەی لێدەكرێت وبریندار دەكرێت بەڵام بە برینداری خۆی دەرباز دەكات وبەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت.