ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 4 شەمە 17ی نیسانی 2019 لە سنوری شارەدێی سەعدیەی سەربەشارۆچكەی خانەقین نزیك بەدەریاچەی حەمرین، روداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی پێنج كەس و برینداربوونی 3 كەسی تری لێكەوتەوە .

ئەحمەد زڕگوشی بەرێوەبەری شارەدێی سەعدیەی سەربەشارۆچكەی خانەقین، بە (رێگای كوردستان)ی " بەیانی ئەمڕۆ 4 شەمە 17ی نیسانی 2019 نزیك بەكاتژمێر 8ی بەیانی بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەنزیك دەریاچەی حەمرین و شارەدێی سەعدیە (5) كەس گیانیان لەدەستداو 3 كەسیش برینداربوون.

گووتیشی" رێگاكە بەهۆی زیانی لافاوەوە بەرتەسك بۆتەوەو بۆهاتوچۆ شیاو نیە بۆیە روداوی لەو جۆرە روودەدات .

بەرێوەبەری شارەدێی سەعدیە بەهۆی خێرای روداوەكەوە زانیاری زیاتری نەدركاند ئایە پێكدادان بووە یان وەرگەڕان، بەڵام ئەوەی خستەروو، قوربانیەكان خەڵكی حەمرینن نزیك دەریاچەی حەمرین.

شایەتحاڵێك لە شوێنی روداوەكە بەناوی حەسەن كەریم ، وێنەی روداوەكەی تایبەت بۆ (رێگای كوردستان) ئاشكرایكرد روداوەكە پێكدادان بوەو قوربانیەكانیش كوردی وڕگوشن.