ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ی نیسانی 2019، له‌ شاری سلێمانی به‌كر پشده‌ری شاعیر و ره‌خنه‌گر، كۆچی دوایی كرد.

به‌كر پشده‌ری شاعیر و ره‌خنه‌گر و ئه‌ندامی لقی سلێمانیی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارەشەممە، به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد. 

به‌كر پشده‌ری، ناوی ته‌واوی (ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د قادر)ه‌ و ساڵی 1961 له‌ گوندی هێرۆی ناوچه‌ی پشده‌ر له‌دایكبووه‌. خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی بواره‌كانی شیعر و نووسین و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌ و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌. به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی كراون به‌گۆرانی.