ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ كرێكار- رێگای كوردستان 

له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش، یه‌كیتی گشتی قوتابیان و حزبی شیوعی ڕێزله تیپێكی یاری كیك بۆكسێن ده‌نێن.

شه‌وی ڕابردوو، ئۆفیسی گه‌رمیانی رێكخراوی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و كاری جه‌ماوه‌ری رێكخستنی كفری حزبی شیوعی كوردستان، ڕێزیان له‌ ژماره‌یه‌ك یاریزان نا .

هاوكار محه‌مه‌د، به‌رپرسی گه‌رمیانی رێكخراوی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، بۆ ڕێگای كوردستان وتی : به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌، وه‌ك ئۆفیسی گه‌رمیانی رێكخراوی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان و كاری جه‌ماوه‌ری رێكخستنی كفری حزبی شیوعی كوردستان، خه‌ڵاتی رێزلێنانمان به‌خشیه‌ تیپێكی یاری كێك بۆ كسێن.

هاوكارمحه‌مه‌د،وتیشی: ڕێزلێنانمان له‌و ژماره‌ یاریزانه‌ ،دوای ئه‌وه‌ هات،كه‌ وه‌ك نوێنه‌ری شارۆچكه‌ی كفری به‌شدارییان كردبوو، له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی كێك بۆكسێن، كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌نجامێكی باش و دڵخۆشكه‌ریان به‌ده‌ستهێنا.

هه‌وره‌ها ناوبراو، باسی له‌وه‌شكرد، له‌مه‌راسیمێكدا، رێزلێنانمان به‌خشیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزان و ڕاهێنه‌ری ئه‌و تیپه‌ .