ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێم ده‌دات .

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئایاری 2019عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لاكه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری‌ پلاندانان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ی‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێممان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌ تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ لێدراو و ژێرئاوكه‌وتوو كه‌ له‌مانگی‌ حه‌وتی‌ ئه‌مساڵدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ هاورده‌كردنیان بۆخاكی‌ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێن.

به‌رێوه‌به‌ری‌ پلاندانان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتووچۆی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست ئێمه‌ ده‌بێت له‌بڕیاره‌كه‌ به‌روونی‌ ئاماژه‌ به‌چاره‌نوسی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بكات كه‌ پێشتر داواكرابوون و دوای‌ ئه‌و واده‌یه‌ ده‌گه‌نه‌ خاكی‌ هه‌رێم.

وتیشی، هه‌ركات بڕیاره‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت ئه‌و كات به‌ووردی دیراسه‌ی‌ ده‌كه‌ن،"جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر بڕیارێك ده‌رده‌چێت چه‌ند رێنماییه‌كی‌ بۆ ده‌رده‌كرێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌ین".