ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ئاشكرای دەكات، لەسەر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەرچوون. پێشتر ژمارەیەكی زۆر خەڵك سكاڵایان لەدژی ئەو گەنجانە كردبوو كە بە جلوبەرگی كورت خەڵك بێزار دەكەن.

عەمید ئەفراسیاو كامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك بەمیدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "ئەو دوو بڕیارە بۆ شەوانی مانگی رەمەزان، لەسەر فەرمانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەرچوون. پێشتر ژمارەیەكی زۆر خەڵك سكاڵایان لەدژی ئەو گەنجانە كردبوو كە بە جلوبەرگی كورت خەڵك بێزار دەكەن و لە شوێنە گشتییەكاندا دیمەنێكی ناشرین و دوور لە ئادابی كۆمەڵایەتییان هەیە".

گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك راشیگەیاند، "لەدوای دەركردنی بڕیارەكە، ژمارەیەكی زۆر گەنج بەهۆی لەپێكردنی پانتۆڵی سێچارەگ دەستگیركراون (بەپێی زانیارییەكانی رووداو ژمارەیان زیاتر لە 20 گەنجە)، رەوانەی دادگا دەكرێن و دواتر بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت كە ئازادبكرێن، بەڵام پێش ئازادكردنیان رێكاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتەبەر و بەڵێننامەیان پێ پڕدەكرێتەوە كە دووبارەی نەكەنەوە".