ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەبڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان، بەشداربووانی پڕۆژەی گوندی كۆری قەرەبوودەكرێنەوە.

لە بڕیارەكەدا كۆمپانیاكە پابەندكراوە بە گێڕانەوەی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئەو بەشداربووانەی یەكەكانیان بۆ دروست نەكراوە. هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە پرۆژەكە سوودمەندبوون دەبێت قیستی مانگانەكەی بگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بانكی نیشتەجێبوونی پارێزگای هەولێر.

 

دەقی بڕیارەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان:

 بەمەبەستی چارەسەركردن كیشەی پرۆژەی كرێ نشینانی گوندی كۆری كە مۆڵەتی ژمارە (1) لە 7-12-2011ـی پێبەخشراوە كە بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە پرۆژەكە لەكاتی خۆی جێبەجێ بكرێت. تایبەت بە هاووڵاتیانی كرێ نشین لە پارێزگای هەولێر و هەروەها قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی كە ناویان تۆماركراوە لە پرۆژەكەدا. بەڵام یەكەكانیان دروست نەكراوە و ژمارەكەیان (4132) هاووڵاتییە پاڵپشت بە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2006 ـی وەبەرهێنان بڕیارماندا بە:

 1- پێدانی پارچە زەوییەك بەو هاووڵاتیانەی كە لەسەرەوە دیاریكراون و ناویان لەلیستی هاوپێچدا هاتووە بە رووبەری (200 م 2) لەناو ماستەرپلانی شاری هەولێر كە بە زنجیرە (1) بەناوی (سەربەست قادر مستەفا) دەستپێدەكات و كۆتایی دێت بە زنجیرە (4132) بەناوی (بەسام جەلال عوسمان).

 2-گێڕانەوەی بڕی (7000) دۆلار بۆ هاووڵاتیان كە وەكو قیستی یەكەم داوایانە بە كۆمپانیا بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بە كۆمپانیا بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە ئامادەكراوە و هاوپێچ كراوە.

 3-كۆمپانیا پابەندبكرێت بە گێڕانەوەی بڕی (5) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ هاوبەشانی پرۆژەكە كە یەكەكانیان بۆ دروست نەكراوە لە پرۆژەی ناوبراو.

 4- مەشمولكردنی 1214 یەكەی پرۆژەی ئاماژەپێكراوی سەرەوە بە سندووقی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری.

 5- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵدەستێت بە تەحویلكردنی پرۆژەكە بەبڕی 24280000 دۆلار لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بانكی نیشتەجێبوونی پارێزگای هەولێر و گواستنەوەی سەرجەم ئەو ئەژمارانەی (حیساب) كە كراونەتەوە و گواستنەوەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بانكی نیشتەجێبوونی پارێزگای هەولێر.

 6- هاووڵاتیانی سوودمەند لە پرۆژەكە هەڵدەستن بە گێڕانەوەی قیستی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بانكی نیشتەجێبوونی پارێزگای هەولێر.

 7- پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان