ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

پاش ئەوەی ئەمشەو لە هێرشێكدا كوڕو باوكێك لە سنوری خانەقین كوژران لێدوانی جیاوازی لەبارەوە درا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2019 لە بەیاننامەیەكدا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،ئاماژەی بۆئەوەكرد كوڕ و باوكێك كە ئەندامی ئەوانن لەلایەن حەشدی شەعبیەوە رفێنران دواتر تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە .

پاشتر ئەوبەیانامەیە لابراو تاوانە كە لەلایەن سۆسیالیستەوە خرایە ئەستۆی داعش.

دیارشەوكەوت، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین بۆ رێگای كوردستان، هێمای بۆئەوەكرد داعش تاوانەكەی ئەنجاوە .