ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوێنێ شەو لە تاراوگە هاوڕێی تێكۆشەری رۆژە سەختەكان و پێشمەرگەی شاخ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا كۆچی دوایی كرد، ئێمە لە مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لەوكاتەی نیگەرانی خۆمان رادەگەیەنین لە هەمانكاتدا سەرەخۆشیش لەتەواوی هاوڕێیانی حزبی شیوعی عیراق و كوردستان دەكەین، كۆچی ئەم هاوڕێیە زیانێكی گەورەی بە بزافی نیشتمانی گەیاند، هاوڕێ عەبدولرەزاق جگە لەوەی تێكۆشەرێكی چالاكی چەپی عێراقی بوو، نووسەرو سیاسیەكی ناوداری ناوەندی رۆشنبیری بوو، كە هەمیشە خوێندنەوەی وردی بۆ روداوەكانی عێراق هەبوو، گیانی شادو رێبازەكەی بزر ناكەین.

مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان