ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ رێبوار بەرپرسی مەخموری حزب لەگەڵ عەلی مەولود نوێنەری لقی جوتیارانی هەولێر و هاوڕێ جەوهەر نوێنەری حزب لە لقی كشتوكاڵی دیبەگە و ژمارەیەك پارێزەر، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردو و لەلایەن هەردوو لیژنەی پەرلەمانی مادەی (140) و لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان پێشوازیكران.

لە دیدارەكە تیشك خرایە بارودۆخی مەخمور و ئەو توندوتیژیانەی داعش لە ناوچەكە بەرامبەر جوتیارەكان ئەنجامی دەدات بۆ پەرلەمانتارانی هەردوو لێژنە خرایەروو.

دوای دیدارەكە هەریەك هاوڕێ رێبوار بەناوی بەرپرسی مخموری حزبی شیوعی و هاوڕێ گۆران دیبەگەیی بەناوی پارێزەری جوتیاران یاداشتنامەیەكی خوێندەوە و كۆمەڵێك راسپاردەی تێدابوو كەبریتیبوون لەمانەی خوارەوە:

1- زیاتركردنی تیمی ئاگر كوژێنەوە لەناوچەكەدا.

2- لێژنەی جوتیاران و مادەی 140 سەردانی ناوچەكە بكەن.

3- نامەیەك ئارستەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە بكرێ بۆ پشتیوانیان.

4- بەجدی كار لەسەر شایستە داراییەكانی جوتیاران بكەن.