ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی‌ دارایی حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە رۆژی‌ پێنجشەممەی‌ داهاتوو تاوەكو 23ی‌ ئەم مانگە تەواوی‌ موچەی‌ مانگی‌ دوو دابەشدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ رایگەیاندووە، رۆژی دوشەممە 20ی 5ی 2019 هەریەك لەوەزارەتەكانی‌ (بازرگانی‌، ڕۆشنبیریی و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێیكردن) هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی‌ هەرێم و حكومەت و پەرلەمان موچەیان پێدەدرێت.

هاوكات بۆ ڕۆژی‌ سێشەممەش 21ی 5ی 2019 موچەی‌ خانەنشینی‌ سەربازیی دابەشدەكرێت و چوارشەممەو پێنجشەممەش كە دەكاتە 22ی 23ی 5ی 2019 موچەی‌ خانەنشینی‌ شارستانی‌ دابەشدەكرێت.