ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵا جاف

 

گووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، سووتانی (1149) دۆنم ەوی جووتیارانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان راگەیاند.

نیعمەت عەلی، گووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، " لەماوەی ئەم مانگەدا واتا مانگی ئایار دا ( 250 ) حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە سنوری گەرمیان تۆماركراوە (131) ئاگری لەخەلەو دەغڵودانی جووتیاران كەوتۆتەوە،بەجۆرێك رۆژب وا هەبووە كە لە (15) گوند ئاگر كەوتۆتەوە".

ئەوەشی خستەروو، ئاگرەكانی ئێران جێگەی گومانەو لەگەڵ ئەو ئاگرانەی كەلەناوخۆش دەكەونە، نیگەرانی خۆشی پیشاندا، ساڵانی پێشتر تەنیا پوش و پەلاش دەسوتا بەڵام ئەمساڵ دەغڵ و دان سووتا،بەجۆرێك لەماوەی ئەم مانگەدا ( 1449 ) هەزار و سەد و چلو نۆ دۆنم دەغڵودان دان سوتاوەو تونیومانە 10 یان هەزار دۆنم رزگار بكەین .

ناوبراز گووتیشی" پێشتر پلانمان دانا بۆ كەم كردنەوەی ئاگرەكان،پلانەكەشمان ئەوە بوو داوامان لەجووتیاران كرد پەلەبكەن لەدروێنەی دەغڵودانەكانیان بەتایبەت ئەو زەویانەی لەسەر جادەكانن، هاوكات داوامان كرد ئاگر بڕ بكەن بۆ زەویەكانیانـ، بەدەر لەوەش لەگەرمیان (8) تیمی گەڕۆكمان دروستكرد بۆفریاكەوتنی ئاگرەكان.