ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم

لە قەزای سۆران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و چالاكوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە،مەراسیمێكی ئەنجامدرا و بۆ ماوەی سێ خولەكیش هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕاگیرا. 

لە مەراسیمەكەدا هەژار ماهیر سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند " ساڵانە نزیكەی حەوت ملیۆن كەس بەهۆی پیس بوونی هەوا گیان لە دەست دەدەن كە زۆرینەیان دانیشتووی كیشوەری ئاسیا و زەریای هێمنن بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەم ساڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بە توندی هانی وڵاتان بدات بۆ بەدیهێنانی وزەی پاك و وزەی سەوزی ژینگە و پاكسازی و چاكسازی لە پێناو هەوایەكی پاك و تەندروست بۆ دانیشتوانی زەوی بەگشتی ".

هەروەها سەرۆكی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە ڕاشیدەگەینێت " ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە ڕێگە لە پێشێلكاری سەرژینگە بگرێت و كرا بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزای و پاراستنی ئاژەڵ و پەلەوەربكات و لە رێگای ناوەندەكانی خوێندن و ڕاگەیاند هەوڵی بلاوكردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی بدرێت ".

لە ڕاگەیاندراوێكی تریدا رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە داوای ڕاگرتنی تۆپبارانی سوپای توركیا دەكات بۆ سەر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان و داوا دەكات ڕای گشتی جیهان و حكومەتی هەرێم و عێراق هەوڵە دبلۆماسیەكانیان یەكبخەن بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ و گەرانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ".

لە پەراوێزی مەراسیمەكەدا ژمارەیەك كەسایەتی و ڕاگەیاندنكارن و دەزگای حكومی خەلاتكران كە ڕۆڵیان هەبووە لە كاركردن بۆ بلاوكردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە دەڤەری سۆران .