ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی موچەی بڵاوكردەوە و، بڕیارە دوشەمە رێكەوتی 10 ی حوزەیران دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێتەوە.

 

خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی ئادار:

10/ 6/ 2019 وەزارەتی تەندروستی

11/ 6 / 2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری

12/ 6 / 2019 وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیە سیاسیەكان

13/ 6 / 2019 وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و داد ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

16/ 6 / 2019وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

17/ 6 / 2019 وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتیەكان و ئەوقاف و كاروباری ئاینیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم

18/ 6 / 2019 ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن

19/ 6/ 2019 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و كارەباو پلاندانان و گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی

هەروەها دەستەكانی (مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەستپاكی، ژینگە، ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتی كاروباری مین

20/ 6/ 2019وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی و رۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكایەتیەكانی (هەرێم، پەرلەمان، حكومەت)

23/ 6/ 2019 خانەنشینانی سەربازی

24/ 6/ 2019 خانەنشینانی مەدەنی