ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌ باره‌ی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یاندا بڕیار له‌ هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین نه‌دراوه‌.
له‌ نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌: چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك تانه‌یان له‌ عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوه‌ كه‌ گوایه‌ وتوویه‌تی نرخی به‌نزین ده‌كه‌نه‌ 450 دینار بۆ هه‌ر لیترێك.
له‌ نووسراوەكەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا ئاماژە بەوەش كراوە: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك بڕیاری هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین نه‌دراوه‌".