ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بۆ یه‌كه‌مجار، ئه‌مساڵ به‌شی زمانی چینی له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له شاری ‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددینیش دەڵێت: بۆ ئەمساڵ 25 خوێندکار لەو بەشە وەردەگرین ".

ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین به‌ بە میدیا ناوخۆیەكانی راگه‌یاند: لەگەڵ کونسڵخانەی کۆماری چین پێکەوە كارده‌كه‌ین بۆ ئەوەی میکانیزمێکی گونجاو دابنێین بۆ چۆنیەتی دانانی پرۆگرامی خوێندن و چۆنیەتی وەرگرتنی خوێندکار لەو بەشەدا، بەڕەچاوکردنی ئەو تایبەتمەندیانەی زمانی چینیی هەیەتی، چونکە ئێمە یەکەم زانکۆ دەبین لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە بەشی زمانی چینی دەکەینەوە".

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ساڵی نوێ باڵەخانەیەکی نوێ و تایبەت بۆ ئەم بەشە دابیندەکەین تاوەکو لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی بەشەکەدا بگونجێت، پلانی ئەوەشمان داناوە بۆ ئەمساڵ 25 خوێندکار لەو بەشە وەربگرین، لە ساڵانی داهاتوودا ئەم ژمارەیە زیاد دەکەین، هەروەها هەندێک پرۆگرامی تایبەتمان هەیە لەچوارچێوەی سیستمی نوێی خوێندن پێویستە ئەو پڕۆگرامانەش لەو بەشەدا جێگەیان بۆ بکرێتەوە".