ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات، باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد.

رۆژی دووشەممە 7ی تەمموزی 2019 د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە میدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانیان لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر باندێكی ماددە هۆشبەرەكانمان دەستگیركردووە. پێشوەخت زانیاریمان لەسەر ئەو باندە هەبووە، هێزەكانمان بۆسەیان بۆ دانانبوون و خۆشبەختانە دەستگیریانكردوون".

نووری راشیگەیاند، "ئەو باندە رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بوونەتەوە ‌و هەوڵی راكردنیان داوە، بەڵام دواجار دەستگیركراون. هێزەكانی ئاسایش لەگەڵ دەستگیركردنیان دەستیشیان بەسەر بڕێك لەماددەی هۆشبەردا گرتووە".