ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌غدا به‌شی یه‌كه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی ناردووه‌ و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتووشدا دابه‌شده‌كرێت.

نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌ میدیاكانی ناوخۆی راگه‌یاند: عیراق بڕی 15 ملیار دیناری پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌ كردووه‌ و ‌ له‌ماوەی هه‌فته‌یه‌كدا، به‌شه‌كانی دیكه‌ی پاره‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتیشی: ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ماوه‌ی مانگێدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی سێ بۆ چوار رۆژی داهاتوودا، پاره‌كه‌ به‌پێی ریزبه‌ندی و كاتی رادەستكردنی گه‌نمه‌كه‌ به‌ سایلۆ به‌ جوتیارانی ده‌درێت.