ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- گەرمیان

بەرپرسێك لە بەرێوەبەرایەتیئاوی دەوروبەری گەرمیان دەڵێ: گوندەكانی گەرمیان گرفتی ئاویان هەیە،بەڵام نەمان هێشتووە ئەو گرفتەبێتەهۆی چۆڵ بوونییان.

ئەمڕۆ چوارشەمە 10 ی تەمووزی 2019 ، سالار عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان (500) گوند گرفتی كەمیئاوی خواردنەوەوگەیاندنی پرۆژەی ئاویان هەیە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.

گووتیشی ، ئێمە نەمان هێشتووە ئەوگرفتەببێتەهۆی چۆڵ بوونی گوندەكان، بەشێوەی بەردەوام بەتانكەر ئاوگەیەنراوە بەوگوندانە.

رونیشیكردەوەن لە وەرزی هاویندا ئەو گرفتە زیاتر سەرهەڵدەدا.