ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زاهیر ئیبراهیم، سۆران

تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڤەری باڵەكایەتی و گوندەكانی برادۆستیان لە سنوری شارەدێی سیدەكانی سەر بە شاروچكەی سۆران تۆپباران كردوو لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی چەند گوندێكیان لە سیدەكان و باڵەكایەتی كرد و لە گوندێكی سەر بە سیدەكانیش تۆپێك بە خانووی ماڵێك كەوت لە ئەنجامدا كچێكی تەمەن 18 ساڵان گیانی لە دەستدا و 2 كەسی تریش زامداربوون كە ئەندامی یەك خێزانن.

لەسەر ئەم ڕووداوە ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بە ڕێگای كوردستانی ڕاگەیاند " كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك گوندی لە سنوری سیدەكان تۆپبارانكرد بە داخەوە تۆپێك بە خانووی هاووڵاتیەك كەوتووە كە لە ئەنجامدا كچێك گیانی لە دەستدا و دووكەسی تریش بریندارن .