ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەردووی وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر منداڵانیان راگەیاند.

رۆژی چوارشەممە 7ی ئابی 2019 وەزارەتەكانی رۆشنبیری و پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی رێكخرای (Green Desert) هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی منداڵانیان راگەیاند.

بڕیار جەبار، سەرۆكی رێكخراوی بیابانی سەوز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هەڵمەتەكەمان لەهەرسێ پارێزگای دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت و هەڵمەتەكەشمان لەشێوەی راهێنانی پیشەیی دەبێت و پێداویستی بۆ خێزانی كەمدەرامەت و منداڵان دابین دەكەین كە تووشی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی بوون".

سەرۆكی رێكخراوی بیابانی سەوز راشیگەیاند، "بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستمانە، تەنیا لەماوەی چوار مانگی رابوردوودا 300 منداڵ لەهەرێمی كوردستان تووشی توندوتیژی بوونەتەوە".